پەرلەمانتاری ئاك پارتی لە شاری ماردین عەبدوڕەحیم ئاكداغ باسی هەوڵەکانی لە چوارچێوەی پرۆژەی باشووری رۆژھەڵاتی ئەناتۆلیا (گاپ) كرد و ئاماژەی بەوە دا كە بودجەی ئەو پرۆژەیە پێشتر 250 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئێستا 2.6 ملیار دۆلارە.
یەحیا ئاكمان پەرلەمانتاری ئاك پارتی گوتی "گاپ لە زۆر بواری وەكو وزە، ئاودێری، گەیاندن، پەروەردە، تەندروستی و گەشتییاری گەشە دەکات و وەكو مریشكێكی ھێلکە زێڕە."
ئاكمان ئاماژە بەوە دا لە ساڵانی رابردوودا دەگوترا "چ پارەیەك بۆ گاپ خەرج بكرێ، دوای ماوەیەك بەزیادەوە بۆ ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە، وەك تۆپەڵە بەفرێك كە لە كێو بەر بێتەوە و تا بێ گەورە ببێ، گەشە دەكا، ئەمڕۆ ئامارەكان پیشانی دەدەن ئەم گوتەیە راستە."
ئاكمان ئاماژەی بەوەدا لە سەردەمی پێش ئەوان ئەم پرۆژەیە خەریك بوو رابگیرێ، گوتی" دوای 2002 زیاتر پەرەمان بە گاپ دا و بودجەی تەخانکرامان زیاد کرد، ھەروەھا بەهۆی پرۆژەی گاپ-ەوە دامانناوە بۆ ساڵانی 2014 تا 2018، 246 پرۆژە جێبەجێ بكەین، كە 229 لەو پرۆژانە نوێن."
ئاكمان ئاشکرای کرد، زیاتر لە نیوەی وزەی کارۆئاویی تورکیا لەم ناوچەیە بەرھەم دەھێنرێ و ھەناردەی ئەم ناوچەیەش لە زیادبووندایە.