وەزیری وزە و سەرچاوە شروشتییەكانی توركیا تانەر یڵدز رایگەیاند یەكێك لە بۆڕییە نەوتییەكان ماوەیەكی درێژە كاری پێ ناكرێ، بەڵام بۆڕی دیكە تاقی كراوەتەوە.
تانەر یڵدز گوتی: "بۆ تاقیكردنەوەی ئەو بۆڕییە، چارەسەر كردنی كێشە و گرفتەكان، دەستمان بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كردووە، رەنگە تاقیكردنەوەكە تا ماوەیەكی دیكە بەردەوام بێ."
یڵدز لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە دەبوایا ئەو بۆڕیانە تاقیكرابانەوە تا بزانین رووبەرووی چ كێشەیەك دەبنەوە و بۆ دۆزینەوەی ئەو كێشانەوە چارەسەركردنیان دەستمان بە هەناردە كردنی نەوت لەو بۆڕیانەدا كرد.
بڕێك نەوت لە هەرێمی كوردستان كە لە رێگای تانكەكانەوە كراوەتە نێو بۆڕییەكانەوە. تا ئێستا لە بواری تاقیكردنەوەكاندا هیچ جۆرە كێشەیەك رووینەداوە.