بەڕێوەبەری فریاگوزاری و رووداوە سروشتیەكان AFAD فواد ئۆكتای و پارێزگاری شرنەخ حەسەن ئیپەك و دانیشتوانی نەحیەی بالڤەرەن بەشداری هەلمەتی رزگاركردنی خەڵكیان لە مەترسیەكانی بەفر كرد.
بەهوی بارینی زۆری بەفر لە سەرجەم توركیا, رێگەی سەرەكی هاتوچۆ داخرابوو.
لە نەحیەی بالڤەرەن كە 15 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای شرنەخ دوورە، سێ بارهەڵگر خلیسكان و لە ئەنجامدا رێگەی هاتوچۆ داخرا. دواتر تیمەكانی فریاگوزاری توانیان رێگاكە بكەنەوە و شوفێر و سێ بارهەڵگركانیان لە ئاسێبوون رزگار بكەن.
بەرێوەبەری فریا گوزاری و رووداوە سروشتیەكان فواد ئۆكتای بۆ AA باسی دوایین رەوشی ناوچەكە كرد و گوتی: "زستانێكی زور سەخت رووی لە توركیا كردووە و بەفرێكی زۆر لە سەرجەم توركیا باریووە. لە رۆژی یەكەمی بارینی بەفر لە هەوڵی بەردەوامدابووین بۆ كردنەوەی رێگەی نێوان نسێبین، جزیر, شرنەخ و هەكاری و رزگاركردنی ئەو كەسانەی لەو دەڤەرانە گیریان خواردبوو. هەموو ودەزگاكانی حكومەت بەیەكەوە كاریان بۆ كردنەوەی رێگەكان كرد. ١٢٠٠ كارمەند و ٤٥٠ سەیارەی فریاگوزاری بەردەوام كار دەكەن."
فواد ئۆكتای راشیگەیاند كە ئێستا هیچ كێشەكی گەورە نەماوە و تەنیا رێگەی نێوان شرنەخ و ئەروە داخروە و تیمی فریا گوزاری بە شەو و رۆژ كار دەكەن بۆ كردنەوەی رێگەكە و تا روژی دووشەممە رێگەی گوندەكانیش دەكەینەوە.