وەزیری گەشەپێدانی توركیای كورد جەودەت یڵماز رایگەیاند بەشی گەشە پێدانی گشتی چوار ناوچە لە توركیا ساڵی ٢٠٠٢ لە سەدا ٢٠ بووە و ساڵی ٢٠١٣ ئەو بەشە گەیشتووتە سەدا ٣٤.
جەودەت یڵماز گوتی: "لە ناوچەی گاپ كۆچكردن بەردەوامە، بەڵام بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، پشت بەخوا لە داهاتوو خەڵك و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە پێچەوانەوە دەگەڕێنەوە ناوچەی گاپ، بۆ ئەو مەبەستە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ بەردەوامبوونی قۆناغی چارەسەری دەدرێ."
یڵماز لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاشكرایكرد كە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لە ناوچەی گاپ ٢٨٢ هەزار كەس دامەزراون، بۆ هاندانی خەڵك و پشتگیریكردن لە گەڕانەوەی خەڵك قۆناغی چارەسەری فاكتەرێكی زۆر گرنگە.