ئەمڕۆ شه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌م، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئان ریچرد سه‌ردانی كه‌مپی كه‌ورگۆسكی لە پارێزگای هەولێر كرد.
پاش سه‌ردانی كه‌مپه‌كه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و پارێزگاری ههولێرنهوزاد هادی و یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دیندار زێباری, له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسیان له ره‌وشی په‌نابه‌ران كرد.
ئان ریچرد رایگه‌یاند "پارێزگاری هه‌ولێر و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركێكی زۆریان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران كێشاوه، سه‌ردانی توركیا‌و لوبنانم كردوه، به‌ڵام سه‌ردانم بۆ هه‌ولێر زۆر گرنگە، پێشتر بیستومه خه‌ڵكی گوند و شاره‌كانی كوردستان هاوكاریی په‌نابه‌رانیان زۆر كردوه، كه له نزیكه‌وه، دۆخهكهشم بینی، رۆژانه‌ش نانی گه‌رم دابه‌ش ده‌كه‌ن، له‌راستیدا ئه‌مه جێی ده‌ستخۆشیه."
زیاتر له 250 هه‌زار ئاواره‌ی سوری هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش تا ئێستا نزیكه‌ی حه‌فتا ملیۆن دۆلاری بۆ ئاواره‌كانی سوریا ته‌رخان كردوه، كه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌ژین زۆربه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستانن.
ئان ریچرد یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی "ویلاته یه‌كگرتووه‌كان، گه‌وره‌ترین به‌خشه‌ره بۆ هاوكاركردنی لێقه‌وماوان، كاره‌كانی من ته‌نیا به‌م سه‌ردانه كۆتایی نایه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی جنێڤ و برۆكسل دەکەم و گفتوگۆی به‌رده‌واممان هه‌یه."
راشیگه‌یاند "هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆبوونهوهم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێی رابگه‌یه‌نم چی ده‌گوزه‌رێ، له ناوه‌ڕاستی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو هاوكارییه‌كی تر پێشكه‌ش ده‌كرێ و كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌به‌سترێ، له‌وانه‌یه بڕیاری گونجاو و ئاشتیخوازانه بدرێ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان."
دیندار زێباری یاردهدهریی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گوتی "ته‌وره‌ی سه‌ره‌كی فتوگۆكهمان ئه‌وه‌بووه، هاوكارییه‌كی جدی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هاوكارییه‌كان له ئاستێك بن، ئه‌و كه‌سانه‌ش بگرێته‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانن، پێویسته راسته‌وخۆ هاوكارییه‌كان كهدهدرێته هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاواره‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بێ و هه‌رێم به‌شی خۆی به‌ربكه‌وێ.
دیندار زێباری بۆ ئانادۆڵو گوتی "داوا ده‌كه‌ین له ساڵی 2014 هاوكارییه‌كان بگاته ئاستێكی باش، ده‌كرێ هاوكارییه‌كان بكرێنە دوو به‌ش، به‌شێكیان به‌ڕێی رێكخراوه‌كان بێ و به‌شێكی تریش حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ."
له‌باره‌ی رێگهچارهسی سیاسی بۆ ره‌وشی سوریا دیندار زێباری گوتی "ئه‌مریكا به ته‌نیا نییه له چاره‌سه‌كردنی سیاسی بۆ ره‌وشی سوریا، ئه‌مڕۆش باس له چاره‌سه‌كردنی سیاسی نه‌كراوه."
له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه‌مپی كه‌ورگۆسك، داره‌شه‌كران، قوشته‌په و باسترمه‌ی پەنابەرا نی سوریا هه‌یه.
له‌وباره‌وه پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی رایگه‌یاند "جگه له كه‌مپی داره‌شه‌كران باقی كه‌مپه‌كانی تر نۆژه‌نیان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌وڵی زیاتریش ده‌ده‌ین، به‌هاوكاری رێكخراوه‌كانی كاروباری په‌نابه‌ران، ژیانی په‌نابه‌ران باشتر بكه‌ین."
گوتیشی "پێویسته خۆمان ئاماده‌كه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران تا له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه، چونكه ئایندهی سوریا دیار نییه، كێ ناڵێ خه‌ڵكێكی تر له‌سوریاوه كۆچ ناكه‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان."