سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا ئەنریکۆ لاتە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا رایگەیاند: بۆ ھاوکاریی کردنی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان، ئیتالیا دەیەوێ ٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە ھاوکاری پێشکەش بکا.
ئەنریکۆ گوتی: "ئێمە وەکو ئیتالیا بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان، حکومەتی لوبنان بەتەنیا ناھێڵین و ئەوەی لە دەستمان بێ ئەنجامی دەدەین، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ حکومەتی لوبناندا پەرە بە ھاوکاریی و ھەماھەنگی نێوانمان دەدەین."
سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ھاوکاریی پێشکەشی پەنابەرانی سوریا بە تایبەتی ئەوانەی لە لوبنان بکا. هەروەها ئاشکرای کرد ئیتالیا ٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە پێشکەشی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان دەکا.