مەدرید - AA
بەھۆی ئەو قەیرانەی رووی لە وڵاتی ئیسپانیا کردووە، بزووتنەوەی تووڕەیی لە ئیسپانیا چەندین خۆپیشاندان و چالاکیی مەدەنی رێکخستووە.
شەوی رابردوو ١٤ی کانوونی یەکەم، ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە خۆپیشاندانێکیان بەناوی گەمارۆدانی پەرلەمان رێکخست، بەهۆیەوە چەندین رووداوی لێکەوتەوە.
نزیکەی ھەزار خۆپیشاندەری بزووتنەوەی تووڕەیی لە دەوری تەلاری پەرلەمانی ئیسپانیا خۆپیشاندانیان سازکرد، گەمارۆکە ماوەی دوو سەعاتی خایاند. دوای ئەوەی پۆلیس بڵاوەی پێکردن خۆپیشاندەران لە کۆڵانەکانی شاری مەدرید بەگژ پۆلیسدا چوونەوە.
پۆلیس بەرەنگاری خۆپیشاندەران بوویەوە، لە ئاکامدا ١١ پۆلیس و ١٨ خۆپیشاندەر برینداربوون، هەروەها سێ لە خۆپیشاندەران، ئافرەتێک و دوو پیاو، دەستبەسەرکران و گوێزرانەوە بۆ بارەگای ئاسایش.
دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ھەوڵی چوونەژوورەوەی تەلاری پەرلەمانیانداو ئاسایشپارێزان رێیان نەدا، چەندین بەردو بوتڵ و تەنەکەی زبڵ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیرایە بیناو ئاسایشپارێزان.