ھاوپەیمانی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێرانی سوریا، داوای لە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بۆ کاروباری سوریا کرد تا ناوی ئەو کەسانەی کە لە نێو شاندی بەشداربوودا ئامادە دەبن، جارێ ئاشکرا نەکرێن.
لەو بارەیەوە ئەندامی ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگیرانی سوریا یەمین جەواھێری، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە داوامان لە ئەخزەر ئیبراھیمی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆماری عەرەبی بۆ کاروباری سوریا کردووە، تا دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گشتی ھاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا، ناوی ئەو کەسانەی بەشداریی لە کۆنفرانسی جێنڤ٢ دەکەن ئاشکرا نەکرێن. چونکە ھاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا، پشتگیریی لە ھیچ چارەسەرێ ناکا ئەگەر بەشار ئەسەد تێیدا بەشداربێ."