بە گوێرەی راگەیەنراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە سوریا، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای سوریا لە پارێزگای حەلەب، ١٧ کەس کوژران.
هەروەها لە دیمەشق ١٧، حەمس ١٤، دێرەزور ٧، ئیدلیب ٢ و لە دەرا یەک کەس. بە گشتی ٥٨ کەس گیانیان لە دەست داوە.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند: سەرۆکی شارەوانیی ئادرا، لە لایەن سوپای سوریاوە کوژراوە.
بەھۆی سەرما و سۆڵەوە لە سەرجەم شارەکانی سوریا، بنیکەم رۆژانە منداڵێک گیان لە دەست دەدا. هەروەها نرخی گاڵۆنێ نەوت گەیشتۆتە ١٨٠ دۆلار.