Abdullah Shukur
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
دیاربەکر- AA
فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا لە شاری دیاربەکر کەوتەخوارەوە و ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ی تورکیا کە لە فەرماندەیی بنکەی ھەشتەمی جێت لە دیاربەکر بەمەبەستی مەشق و راھێنان بە فڕۆکەوانان ھەڵسابوو، ، لە کاتی ھەوڵی نیشتنەوە بە ھۆکارێکی نەزانراو لە نزیک گوندی چارکلی شارۆچکەی سوور کەوتەخوارەوە.
فڕۆکەوانەکە بەھۆی کورسی خۆھەڵدانەوە لە رووداوەکە رزگاری بوو.
لە لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان دەرکەوتووە کە فڕۆکەکە بەھۆی کێشەی تەکنیکیەوە کەوتووەتە خوارەوە.