Hikmet Faruk Başer,İrem Demir
31 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2024
ئیستانبوڵ - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ کەسە خۆشەویستەکەی دیاربەکر ڕەمەزان خۆجە لە گەڕەکی فاتح لە ئیستانبوڵ کەوتە بەر پەلاماری کەسێک و کوژرا.
بە پێی زانیارییەکان، ڕەمەزان پیشکین لە لایەن کەسێکەوە پەلاماری دراوە و بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان، گیانی سپاردووە.
ڕەمەزان پیشکین کە بە ڕەمەزان خۆجە لە ناو دیاربەکرییەکان ناسرابوو، ماوەیەک بوو لە ئیستانبوڵ دەژیا و لە چایخانەیەکدا ئیشی دەکرد.
ڕەمەزان خۆجە کەسایەتییەکەی سادە و ساکار و خۆشەویستی دیاربەکرییەکان بوو کە ئامۆژگارییەکانی بە تایبەتی لەبارەی ئایینەوە، بۆ خەڵکی دیاربەکر ڕوون دەکردەوە و لە لایەن خەڵکیشەوە قسە و ئامۆژگارییەکانی زۆر بایەخی پێ دەدرا.
قسەخۆش و ڕێنماییەکانی بۆ ژیان، شێعرەکان و بەسەرهاتەکانی ژیان کە دەیگێڕایەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو و ئەوەش وایکردبوو، کەسێکی ناسراو و خۆشەویست بێت.
لەبارەی ڕووداوەکە، پارێزگاری ئیستانبوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کە "رەمەزان پیشکین لە لایەن کەسێکە کە تا ئێستا شوناسی دیار نییە پەلامار دراوە و سێ چەقۆ بەر سینگی کەوتووە. هەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی ئەنجامدەری تاوانەکە بەردەوامە".