Sarmand Hameed
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
هەولێر - AA
کونسوڵى گشتى توركیا له هه‌ولێر، هاكان کاراچاى بەیاوەری سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگاى پێشخاپوور لە توركیا، ئه‌نڤه‌ر كۆک سەردانی کۆمەڵگای ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل-یان کرد و لەلایەن سه‌رپه‌رشتیارى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل، حه‌مید عه‌لى و بەرپرسانی دیکەی كۆمهڵگاکەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پهیوهندىیەکان و راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە له كۆبۆنهوهیەکدا جمۆجۆڵى بازرگانى و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان له دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن گفتۆگۆ كران و جه‌خت له‌سه‌ر بهردهوامىدان و پێشخستنى په‌یوه‌ندییه بارزگانییه‌كان له‌نێوان وڵاتى توركیا و هه‌رێمى كوردستان كراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تیایدا تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چونیه‌تى باشتر خۆگۆنجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌م باردۆخه ناله‌باره‌ى کە به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە هاتووەته پێش، کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە کاراچی و کۆک بهڵێنیانداوە بۆ ئەم مەبەستە و زیاتر په‌ره‌پێدانى ئاڵۆگۆرى بازرگانى هاوكار بن.
کونسوڵى گشتى توركیا له هه‌ولێر، هاكان کاراچاى و شاندی یاوەری بە یاوەری سه‌رپه‌رشتیار و بەرپرسانی كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل سەردانی ئەو تاقیگهیەیان کردووە کە بۆ پشكنینى ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست کراوە.