Rewa Mahmut Hasan
27 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2016
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵیان، هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری کرواتیا کۆلیندا گرابار کیتارۆڤیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان رێکخست و تیشکیان خستە سەر تەوەری کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەیان.
سەرەتا سەرکۆماری کرواتیا ئاماژەی بەوەدا کە باس لە پەیوەندی کرواتیا و تورکیا کراوە لەبارەی کولتووری و گەشتیار و وزەوە کە هاوکات بڕیارە سبەینێش دیدارێکی کاری هاوبەشی تورکیا- کرواتیا بەرێوەبچێت لەسەر ئەو پرسانەو بەرەوپێشبردنیان.
کیتارۆڤیچ ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی هەردوولا لەئاستێکی باشدان و هیچ کێشەیەک لە ئارادانییە و ئاشکراشی کرد کە بەردەوام کرواتیا پشتگیری لە تورکیا دەکات لەسەر پرسی وەرگرتنی لە یەکێتیی ئەورووپا.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا سەرکۆماری کرواتیا ئاماژەی بەوەدا کە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان باس کردن بووە لە قەیرانی پەنابەران. نەک تەنیا لەبەر ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا واژۆ کراوە، بەڵکو بەهۆی ئەو جەنگە بەردەوامەی لە سووریای دراوسێی تورکیا بەردەوامی هەیە کە ناوچەکەی بەخۆشیەوە گیرۆدە کردووە و تورکیاش لەوبارەیەوە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.