توركيا

کورتوڵموش: ''پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر تەنیا لە بواری ئەرکی کۆمیسیۆنەکەدا نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی دەوڵەتە"

- سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش:''داڕشتنی دەستوورێکی نوێ و مەدەنی بەشداریکار، دیموکراتیک و گشتگیر کە شایستەی دووهەمین سەدەی تورکیا بێت، یەکێکە لە بەرپرسیارێتیە گرنگەکانی ٢٨هەمین خولی پەرلەمانی تورکیا''.

Ali Kemal Akan, Ahmet Buğra Olaç  | 08.12.2025 - نوێکردنەوە : 08.12.2025
کورتوڵموش: ''پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر تەنیا لە بواری ئەرکی کۆمیسیۆنەکەدا نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی دەوڵەتە"

TBMM

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند: ''تورکیای بێ تیرۆر تەنیا لەبواری ئەرکی کۆمیسیۆنی هەماهەنگی نەتەوەی، برایەتی و دیموکراسی نییە کە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بەڵکو پرۆژەیەکی دەوڵەتە. گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت، بەتایبەتی دامەزراوە ئەمنییەکانمان بە هەماهەنگییەکی باڵا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن بۆ بەڕێوەبردن و بە ئەنجام گەیشتنی ئەم پرۆسەیە بە سەلامەتی و بێ کێشە".

لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆکان لەسەر پرۆژە یاساکانی بوودجەی حکوومەتی ناوەندی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ و لێپرسینەوەی کۆتایی حکوومەتی ناوەندی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، گوتارێکی پێشکەش کرد و، تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ دەستیان بە گفتوگۆکانی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٦ کردووە.

کورتوڵموش باسی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: ''تورکیای بێ تیرۆر تەنیا لەبواری ئەرکی کۆمیسیۆنی هەماهەنگی نەتەوەی، برایەتی و دیموکراسی نییە کە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بەڵکو پرۆژەیەکی دەوڵەتە. گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت، بەتایبەتی دامەزراوە ئەمنییەکانمان بە هەماهەنگییەکی باڵا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن بۆ بەڕێوەبردن و بە ئەنجام گەیشتنی ئەم پرۆسەیە بە سەلامەتی و بێ کێشە".

سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ داڕشتنی دەستووری نوێ، کورتوڵموش ڕایگەیاند: ''داڕشتنی دەستوورێکی نوێ و مەدەنی بەشداریکار، دیموکراتیک و گشتگیر کە شایستەی دووهەمین سەدەی تورکیا بێت، یەکێکە لە بەرپرسیارێتیە گرنگەکانی ٢٨هەمین خولی پەرلەمانی تورکیا''.

ڕاشیگەیاند: ''لە ڕوانگەی بەرزکردنەوەی ستانداردە دیموکراسییەکانمان، هیوادارین و ئارەزوو مەندین پەیڕەوی ناوخۆی نوێی دیموکراسییانەی پەرلەمان، یاسای پارتە سیاسییەکان و یاسای هەڵبژاردن، بە پێگەیشتنێکی زۆر و دوور لە حیساباتی سیاسیی بخرێتە بەرنامەوە و لە پەرلەمان تاوتوێ بکرێن و بە ئەنجام بگەیەندرێن''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın