Günay Nuh,Hüseyin Demirci,Fırat Atmaca
07 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم - AA
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، ئاگری و قەرس بارینی بەفر و سەرما، کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم کە پلەکانی گەرما لە شەودا دابەزیوە بۆ ژێر سێ پلەی سەدی، درەخت و رووەکەکان زوقمیان گرتووە.
بەهۆی سەرما و سۆڵەوە، سەهۆڵبەندان لە سەر رێگا و قاڵدرمەکان دروستبووە.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان سەرماوسۆڵە و بارینی بەفر کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.
بەهۆی سەرماوە، ئاوی جۆگەکان بەستوویەتی و لە ناوچە بەرزەکان بە چڕی بەفر دەبارێت.
- قەرس
بارینی بەفر کە کاتەکانی ئێوارە لە قەزای ساریکامش چڕبووەوە، کاریگەری نەرێنیی لە سەر ژیان دروست کردووە.
بەهۆی بارینی بەفرەوە قەزاکە سپی پۆشیوە و تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە راماڵی بەفری سەر شەقام و رێگاوبانەکان کردووە.
ئاستی بەفری داباریو لە ناوەندی خلیسکێنەی جبڵتەپە گەیشتووەتە ١٠ سم.
- ئاگری
بەهۆی بارینی بەفر کەشێکی سەرماوسۆڵە پارێزگاکەی گرتووەتەوە.
پلەکانی گەرما لە پارێزگاکە دابەزیوە بۆ سێ پلە ژێر سفری سەدی و کاتەکانی دەمەوبەیانی بەفری تێدا باری.
بەهۆی بارینی بەفرەوە پارێزگاکە سپی پۆشیوە.