Ömer Olcay
07 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "ئەرەن گەمارۆ پاییز-زستان-٢٠/ شەهیدی جەندرمە ئۆرهان سانجار"ی لە پارێزگای باتمان (ساسۆن-گۆموک) بە بەشداری ٦٥٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بە ئامانجی ریشەکێشکردنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لە چالاکی خستنی ئەو تیرۆریستانەی لە ناوچەکەدا خۆیان حەشارداوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرۆکایەتی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای باتمان و بە بەشداری ٦٥٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کە بەسەر ٤٤ تیمدا دابەش کراون، دەستی پێ کردووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن گەمارۆ پایز-زستان، بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر لەناوخۆی وڵاتدا، بەهاوکاری هاووڵاتییانمان بەپێداگرییەوە بەردەوامە".