Mümin Altaş
07 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2023
ئەنتاڵیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە (ناوچەی لافاوی کومڵوجا) رایگەیاند "دەمەوێت مزگێنی ئەوە بدەم کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی بابەتەکە لە رەگ و ریشەوە، بەبڕی ٤،٣ ملیار لیرە ١٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام دەدەین کە پێکهاتوون لە نۆ دامەزراوەی پاراستن لە لافاو و چوار شوێنی گلدانەوەی ئاو و سێ شەپۆلشکێن و خێرا دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت".
لە گوتارێکیدا کە لە میانی رێوڕەسمێکی کردنەوەی کۆمەڵە پرۆژەیەک لە قەزای کەپەز پێشکەشی کرد، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان باسی لە چەند پرسێکی وڵاتەکەی کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لەو رووداوەی مانگی رابردووی قەزاکە کرد کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە کارەساتی لافاو روویدا و هەر لەیەکەم ساتی کارەساتەکەوە وەک دەوڵەت بە هەموو تواناکانیان خستووەتەگەڕ و رایگەیاند "دەمەوێت مزگێنی ئەوە بدەم کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی بابەتەکە لە رەگ و ریشەوە، بەبڕی ٤،٣ ملیار لیرە ١٦ پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام دەدەین کە پێکهاتوون لە نۆ دامەزراوەی پاراستن لە لافاو و چوار شوێنی گلدانەوەی ئاو و سێ شەپۆل شکێن و خێرا دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت".
ئەردۆغان باسی لە شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی کرد و گوتى: "ئەمانە هەوڵ دەدەن سەرپەرشتیاری خۆیان دروست بکەن. ئایا دەزانن ناوی سەرپەرشتیاری ئەمجارە چییە؟ ناوی سەرپەرشتیاری مێزی شەش لایەنەکە، سەرپەرشتیاری سیاسییە".
گوتیشی: "لە سەروبەندی هەڵبژاردنێکی نوێداین. دیسانەوە بە هاوپەیمانی "نایکەین" رووبەڕوومان بوونەتەوە. راشیدەگەیەنن کە لەنێو خۆشیاندا هەمان تاکتیک پەیڕەو دەکەن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە تورکیا لە کۆندا لەبەرئەوەی نەتوانرا مامەڵە لەگەڵ دوو ناونیشاندا بکرێت لە جێبەجێکردندا، قەیرانێک بەسەر ولاتدا هات کە باجی قورسی دا و، گوتی: "ئەمانە نەک دووان لەهەوڵی جێبەجێکردنی شەش ناونیشاندان".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ی ولاتەکەی رایگەیاند "هەر پێنج مانگێکمان ماوە، زۆر نییە. لەو پێنج مانگەدا وەستان نییە".