Sertaç Bulur
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی رۆژئاوای دەریای رەش بۆ ٧٠ کەس بەرزبووەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پارێزگای کاستامۆنو، ٦٠ کەس و لە پارێزگای سینۆپ، نۆ کەس و لە پارێزگای بارتن، هەشت کەس لەژێر چارەسەردان.
ئاماژە بەوەش کراوە کە دوای لافاوەکە لە قەزای ئوڵوس سەربە پارێزگای بارتن، ٣٤١ کەس و لە پارێزگای کاستامۆنو، هەزار و ٤٨٠ کەس و لە قەزای ئایناجک سەربە پارێزگای سینۆپ، ٥٦٠ کەس گواستراونەتەوە کە بەهۆی لافاوەکەوە ماڵەکانیان وێران بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە تا ئێستا لە پارێزگاکانی سینۆپ و کاستامۆنو، ٤٧ هاووڵاتی بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.