Aykut Karadağ
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، شەهیدبوونی سێ سەربازی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-هەورەتریشقە لە باکووری عێراق راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوێنێ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە کە لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە نرابووەوە، سێ سەربازی تورکیا شەهیدبوون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ئەوەش هاتووە کە "ئەم رووداوە لە ناخەوە دڵتەنگی کردین لە خوای گەورە داواکارین لە شەهیدەکانمان خۆشبێت، سەبووری خێزانەکانیان و گەلەکەمان بدات و شفای خێراش بۆ بریندارەکان بنێرێت".