Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، ره‌جه‌ب ئاكداغ رایگه‌یاند: "له په‌لاماره‌كه‌ی ئیستانبوڵدا ٣٦ پۆلیس و هه‌شت هاووڵاتی شەهید بوون".
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی په‌رله‌مانی توركیادا، ئاكداغ باسی له په‌لاماره‌كه‌ی ئیستانبوڵ كرد.
دوای گوته‌كانی ئاكداغ سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، فیلیز كهرهستهجیئۆغڵو مافی قسه‌كردنی وه‌رگرت و رایگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌ت رێوشوێنه‌كانی خۆی له‌وباره‌وه بگرێته‌به‌ر و ره‌خنه‌شی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سەر هه‌ده‌په گرت.
- "ئه‌گه‌ر TAK ئه‌نجامی دابێت، ئیدانه‌ی ده‌كه‌م"
کەرەستەجیئۆغڵو بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی: "٤٠ ساڵە بەوە وڵات بەڕێوەدەبەن کە دەڵێن ئێوە ناتوانن ئیدانە بکەن، یان ئیدانە ناکەن، بەنەفرەتی ناکەن یان ناتوانن بیکەن. ئەگەر بەڕاستی ئەو پەلامارە لەلایەن TAK ەوە ئەنجامدرابێت، من بەتوندی ئیدانەی دەکەم".