Aynur Ekiz,Hemın Othman Mohammed
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، سوپای تورکیا چەند ئامانجێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە باکووری سووریا بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ١٣٨ ئامانجی ئەو رێکخراوە لەناوبران کە خاڵی بەرگری و ناوەندەکانی فەرمان دەرکردن و کۆنترۆڵیان لەنێودایە.
بەپێی راگەیەنراوێک کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە لە ٢٤ی ئابی رابردوودا لە باکووری سووریا بەمەبەستی لەناوبردنی مەترسیی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایشی سنوور و، پشتیوانیکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١١٠مین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەڕ و پێکدادان لە چەند یەکەیەکدا روویدا و لە ئەنجامدا چوار چەکداری داعش کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان برینداربوون. ھاوکات ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێشکراویش لەناوبرا. دوو چەکداری ئۆپۆزسیبۆن کوژران و ١٢ی دیکەشیان برینداربوون.
ھەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٠٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆردومان کرا و، لە ئەنجامدا چەند حەشارگەیەک، خاڵی بەرگری، ناوەندی فەرمان دەرکردن، چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێل لەناوبران.
فەرماندەیی ھێزی ئاسمانیی تورکیا، لە ناوچەکانی ئەلباب، تادیف و زارزوور ٢٩ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا لەگەڵ کوشتنی ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست حەشارگە، کۆگای چەک و تەقەمەنی، پەناگە، ناوەندەکانی فەرمان دەرکردن، دوو خاڵی بەرگری، شوێنی بۆمبڕیژکردنی ئۆتۆمبێل و چەند ئۆتۆمبێلێک کە دۆشکەیان لەسەر جێگیرکرابوون لەناوبران.
ئەوەیش راگەیەنرا کە سوپای تورکیا ھەموو رێوشوێنیکی گرتووەتەبەر بۆئەوەی ھاووڵاتییانی مەدەنی زیانیان بەرنەکەوێت.