Ramal Abdullah Mahmood
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و تورکیا دەکاتە ئامانج. ئێمەش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی. پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت و لە کوێ جێگری ببێت بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی. وەک چۆن ئێستا لە قەندیل بەرەنگاریان دەبینەوە بۆ دروستکردنی قەندیلی دووەم لە بەرگی چەند رێکخستنێکدا چوونەتە شەنگال. ئێمە لەوێ و شوێنەکانی دیکە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان. بەپێی پێویست رێوشوێنەکان دەگرینە بەر ئەمەش بەشێکە لە بەرەنگاربوونەوەکەمان دژی پەکەکە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ئیزمیر دوای ئەوەی لەگەڵ پارێزگاری ئیزمیر، ئەرۆڵ ئاییڵدز کۆبوویەوە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
چاوشئۆغڵو لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و رەوشی ئەلبابەوە گوتی: "ئێستا ئەلباب کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام هەموو شتێک مەیسەر نییە. پاککردنەوەی ناوچەکە بەردەوامە. پێویستە ئاسایشی ئەم ناوچەیە بەتەواوی فەراهەم بکرێت. تەنها ئەم ناوچە ئارامانە لە تیرۆر پاککراونەتەوە. هاووڵاتییان دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ ئەم ناوچە ئارامانە. لە ناوچەکانی دیکەی سووریایشەوە دێنە ئەو ناوچانە. تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠ هەزار پەنابەری سووری لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە ئەم ناوچانە. پێویستە ئاسایشی ئەم ناوچانە رادەستی هێزە خۆجێیەکان بکرێتەوە بەڵام ئەمە پێویستی بە ئامادەکارییە. ئێستا لە سووریا شەڕ و پێکدادانە لەنێوان رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەمەبەستی فراوانخوازی. لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا ئەلباب سەرکەوتنی گرنگی بەدەست هێنا. بەڵام تاکو ئێستا سەربازانمان لەوێن. پێویستە ئێمە تەواوی ئەو کارانە ئەنجام بدەین".
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانیش لەبارەی بوونی پەکەکە لە شنگال، گوتی: "پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و تورکیا دەکاتە ئامانج. ئێمەش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی. پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت و لە کوێ جێگری ببێت بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی. وەک چۆن ئێستا لە قەندیل بەرەنگاریان دەبینەوە بۆ دروستکردنی قەندیلی دووەم لە بەرگی چەند رێکخستنێکدا چوونەتە شنگال. ئێمە لەوێ و شوێنەکانی دیکە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان. بەپێی پێویست رێوشوێنەکان دەگرینە بەر ئەمەش بەشێکە لە بەرەنگاربوونەوەکەمان دژی پەکەکە".
چاوشئۆغڵو تیشکی خستەسەر ئەوەی لەبارەی بوونی پەکەکە لە شنگال لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەیان کردووە و گوتی: "تیلەرسن رایگەیاند کە ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بەتایبەتی لە دەرکردنیان لە شنگال هەماهەنگیمان لەگەڵ دەکەن و ئامادەی پلانەکانن".
لەبارەی بڵاوکردنەوەی لیستی فەتۆش لە میدیای ئەڵمانیدا ناوبراو گوتی: "لەنێوان یەکە هەواڵگرییەکان لەبارەی تیرۆر و تیرۆریستیان و بابەتەکانی دیکە ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکرێت. ئەو زانیارییانەی لەدەرەوەی وڵات بەدەستمان گەیشتوون بە ئەندامانی پەکەکە و فەتۆشەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانە ئاڵوگۆڕی دەکەن، هەم لە ئاستی سیاسیی و هەم لە یەکە هەواڵگرییەکان. لەراستیدا بەکارهێنانی زانیاری هەواڵگری نێوان دوو وڵات بەمەبەستی سیاسیی یاخود دزەپێکردنی ئەخلاقی نییە. چونکە ئەو ئاڵوگۆڕی زانیارییانە زۆربەی کات بە بەرامبەرە. ئەرکەکانی هەواڵگری چییە؟ دیاریکردنی هەڕەشە دروستبووەکان لە ناوەوە و دەرەوە و هۆشداریدانی پێویستە. هەواڵگریمان لەم کارەدا لەبارەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەر تورکیا ئێجگار سوودبەخش بووە. زانیاریش لەبارەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ئەڵمانیا، لەگەڵ ئەڵمانیا ئاڵوگۆڕ دەکەین. دەبینین کە لەم ماوەیەی دواییدا بەتایبەت لە دیاریکردنی ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە دەرەوەی وڵات هەراسانن. ئەگەر هەڕەشە لەسەر ئێمە هەبێت ئەمە دیاری دەکەین و پێویستە رێوشوێنی پێویستی بەرامبەر بگرینە بەر".