Sangar Hamad Azeez
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
وان - AA
سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پڕۆژه‌یه‌ك لە شاری وان گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
یڵدرم گوتی: "ده‌ستی میهره‌بانی ده‌وڵه‌ت و یارمه‌تی و پشتگیریییهكانی هه‌میشه له‌گه‌ڵتاندا ده‌بێت، به‌ڵام مشته‌كۆڵه‌ی ئاسنینیشی له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌و تیرۆریستانه ده‌بێت كه ژیانتان لێ دژوار ده‌كه‌ن. تەنیا لە وان یاخود تورکیا نا هێزە ئەمنییەکانمان جیهان لە تیرۆریستان دەکەنە کونە مشک".
یڵدرم باسی له‌و پیلانانه كرد كه بۆ تێكدانی توركیا له‌ئارادان و گوتی: "رۆژ رۆژی وریابوونه‌وه‌یه، رۆژی بینینی فێڵ و ته‌ڵه‌كه و هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ستیارانه‌یه. كاتی خۆی له جه‌زائیر خهڵكییان كرد به‌دوو به‌شه‌وه، به‌ربه‌رییه‌كان و خۆجێییه‌كان. ئێستاش ده‌یانه‌وێت ئێمه وه‌ك كورد و تورك بكه‌ن به دوو به‌شه‌وه. ده‌زانم برا كورده‌كانمان هه‌رگیز به‌مه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن. گه‌له‌كه‌مان ته‌ڵه‌كان به‌سه‌ری ئه‌وانه‌دا ده‌ته‌قێنێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت دابه‌شمان بكه‌ن".
یڵدرم له‌باره‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور و دژایه‌تییه‌كانی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌ش دوا و گوتی: "كاتێک ئێمه ده‌ڵێین ده‌ستووری نوێ هه‌ده‌په و جه‌هه‌په هه‌ڕه‌شه له گه‌ل ده‌كه‌ن، ترس بڵاودەکەنەوە. ئه‌وانه دوورن له راستییه‌كان و له جیهانێكی خه‌یاڵدان. ئیدی بوونه‌ته برای دووانه، یه‌كێكیان قاچی هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وی دیكه‌یان پێی پیاده‌نێت".
سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم به‌ڵێنێكی خۆی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی، "له یه‌كه‌م رۆژی بوون به سهرۆكوهزیرانم شتێكم گوت، گوتم كه 'كۆتایی به‌و تیرۆره، به‌و به‌ڵای تیرۆره ده‌هێنین، ئه‌م به‌ڵایه له‌كۆڵ گه‌ل ده‌كه‌ینه‌وه' سوپاس بۆ خوا به‌رده‌وامین له‌سه‌ر رێگاكه‌مان. ئێوه شاهیدبن، ئه‌م مه‌یدانه‌ی وان شاهید بێت، فرمێسك رشتنی دایكان كۆتایی دێت، هه‌رگیز رێگا ناده‌ین تیرۆر گه‌نجانمان به‌كاربهێنێت".