06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه ١٢٨ وڵات داوای كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكی‌یان له توركیا كردووه و به‌پیر داواكاری نزیكه‌ی نیوهیشیانهوه هاتوون.
چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی TV100 وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كانی وڵاتان بۆ گه‌یاندنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكی، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "١٢٨ وڵات داوای كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكی‌یان كردووه به‌شێوه‌ی به‌خشین، مۆڵه‌تی هه‌نارده‌كردن و كڕین و به‌پیر داواكاری نزیكه‌ی نیوهیشیانهوه هاتووین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، چاوش‌ئۆغڵو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی، فه‌خره‌دین كۆجا تاوتوێی چۆنێتی گه‌یاندنی هاوكارییان كردووه بۆ پاراگوای و گوتی: "دوو له‌سه‌ر سێی وڵاتانی جیهان داوای كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكی‌یان له توركیا كردووه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه توركیا سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوه".