Sangar Hamad Azeez
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
باکو - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران گوتی: "ئەمریکا، بەریتانیا یان هەر وڵاتێک بێت، ئێمە ناچارنین بڕیارەکانی ئەوان بۆسەر ئێران جێبەجێ بکەین".
چاوشئۆغڵو کە بەسەردانێکی فەرمی لە باکوی پایتەختی ئازەربایجانە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی ئەلمار مەمەدیارۆڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
ناوبراو لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران گوتی: "ئەمریکا، بەریتانیا یان هەر وڵاتێک بێت، ئێمە ناچارنین بڕیارەکانی ئەوان بۆسەر ئێران جێبەجێ بکەین".
چاوشئۆغڵو جەختی کردەوە لەوەی کە فشارخستنە سەر ئێران و گەمارۆ خستنە سەر ئەو وڵاتە بە چارەسەرێکی باش نازانن و گوتیشی: "ئێمەش کشانەوەی ئەمریکامان لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بە کارێکی دروست نەزانی. ئەمریکا هاوپەیمانی ئێمەیە بەڵام ئهو بەجۆرە بیردەکاتەوە".
چاوشئۆغڵو زیاتر گوتی: "ئەگەر بێت و پێداویستییەکانی خۆمان لە ئێران نەکڕین، لە ئازەربایجان نەکرێن، ئەدی لە کوێ پێداویستییەکانی وڵاتمان دابین بکەین؟ لە دوورەوە قسەکردن ئاسانە. ئێمە لەگەڵ ئێران هاوسنوورین. ناڵێین کە لەهەموو بابەتێک لەگەڵ ئێران هاوڕاین بەڵام دژی ئەو جۆرە گەمارۆیانەین کە کاریگەری لەسەر ناوچەکەش دروست دەکات''.