Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری ئه‌نجامدا.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌م توركیا، هه‌میش رووسیا ده‌زانن رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ئاندرێی كارلۆڤ-ه‌وه‌یه، هاوكات زانیاری به كیری دا له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه كه له‌سه‌رداخوازی لایه‌نی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه، تیایدا كیری نیگه‌رانی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به كوژرانی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره ئاندرێی كارلۆڤ له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا، باسی له‌وه‌یش كردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌نجامداوه و، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته كردووه.
لای خۆیه‌وه چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا زۆر نیگه‌ران بووه به رووداوه‌كه و، له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی لاڤرۆڤ له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ته‌رمی باڵیۆز كارلۆڤ-ن بۆ مۆسكۆ.
هاوكات چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌م توركیا، هه‌میش رووسیا ده‌زانن رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه زانیاری دا به كیری سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا باس له كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی رووسیا-توركیا-ئێران كرا له مۆسكۆ سه‌باره‌ت به بارودۆخی سووریا. له‌و باره‌یه‌وه چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه كۆنگره رۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌كه‌ی پاش كۆبوونه‌وه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان بووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێكراون.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكی كیریدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، زانیاری سه‌باره‌ت به دوا پێشهاته‌كانی قوبرس خسته‌ڕوو.