Mazın Asad
12 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
لۆس ئەنجیلۆس - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ھۆشداری ئەمریکا لەمەڕ گەشتکردن بۆ تورکیا رایگەیاند: "ھەروەک دوا ھۆشداری گەشتکردن(لە لایەن ئەمریکاوە)، پێویستە سەرقاڵی ھەڵوێستی نابەجێ نەبین کە لە ھاوپەیمانێتی ناوەشێتەوە".
چاوشئۆغڵو لە دوای سەردانی بۆ شوێنی تیرۆرکردنی کونسوڵی گشتی تورکیا لە لۆس ئەنجیلۆس، کەماڵ ئاریکان لە لایەن تیرۆریستانی ئەرمەنەوە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئایا لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن پرسی ھۆشداری ئەمریکا بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا دێتە رۆژەڤەوە؟" مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند لە ھەر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ تیلەرسن پرسە دوو قۆڵییەکان تاوتوێ دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ھۆشداری ئەمریکای وەبیرھێنایەوە لەبارەی گەشتکردن بۆ تورکیا و گوتی: "تورکیا لەچاو ئەمریکا وڵاتێکی کەم ئارامتر نییە. ئەگەر بە پێچەوانەوە بڵێین، ئەوا تورکیا لەچاو ئەمریکا وڵاتێکی زۆر ئارامترە".
مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "کاتێک سەیری رووداوەکانی رۆژانە و ھێرشەکان لە شارە جیاکانی ئەمریکا دەکەین لە رووی ژمارەی ئەو کەسانەی رۆژانە دەکوژرێن، دەبینرێت کە تورکیا وڵاتێکی زۆر ئارامترە بە بەراورد لەگەڵ ئەمریکا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە دوژمنایەتی بیانی لە تورکیا بوونی نییە و گوتیشی: "ئێستا دەبینین کە دوژمنایەتی بیانی لە ئەمریکا لە ئاستێکی رادەبەدەرە. دیارە کە ئیدارەی ئەمریکا و ئیدارەی ترەمپ و خودی سەرۆک چۆن سوکایەتی بە وڵاتانی دیکە دەکەن. ئێستا لەم دۆخەدا لە رووی گەشتکردن، ئەمریکا ئارامترە یاخود تورکیا؟ بۆیە ھۆشداری گەشتکردن لە لایەن ھاوپەیمانێکەوە بۆ وڵاتێکی وەک تورکیا بە رێگەی سادە، بە راستی کارێکی جددی نییە. ئێمە وەڵاممان دایەوە. لە ھەڵومەرجی ئاساییدا نامانەوێت شتێک بکەین. لە ڤانکۆڤەر بێگومان لەگەڵ تیلەرسن تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەین".