Sultan Çoğalan,Meltem Bulur
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
- لە وەڵامی روونکردنەوەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر کە رایگەیاندبوو پێویستە بەشداریی بەپەیەدەش لە گفتوگۆکانی ئاشتییدا بکرێت، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو وەک ئاماژەیەک بەوەی کە پەیەدەش وەک داعش تیرۆریستە گوتی: "کەواتە ئەمریکا با داعشیش بانگێشت بکات. ئێمە لەگەڵ رووسیادا ھاوڕابووین لەسەر بانگێشتکردنی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا و بانگێشتیان دەکەین. نکوڵی لە رۆڵ و کاریگەریی ئەمریکا ناکەین".
لە وەڵامی روونکردنەوەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر کە رایگەیاندبوو پێویستە بەشداریی بەپەیەدەش لە گفتوگۆکانی ئاشتییدا بکرێت. وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو وەک ئاماژەیەک بەوەی کە پەیەدەش وەک داعش تیرۆریستە گوتی: "کەواتە ئەمریکا با داعشیش بانگێشت بکات. ئێمە لەگەڵ رووسیادا ھاوڕابووین لەسەر بانگێشتکردنی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا و بانگێشتیان دەکەین. نکوڵی لە رۆڵ و کاریگەریی ئەمریکا ناکەین".
مەولود چاوشئۆغڵو لە پەراوێزی نۆیەمین کۆنفرانسی باڵیۆزەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد و ھەڵسەنگاندنی بۆ گوتەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر لەبارەی بەشداریی پێکردنی پەیەدە لە گفتوگۆکانی ئاشتیدا کرد و رایگەیاند:
"کەواتە ئەمریکا با داعشیش بانگێشت بکات، ئێمە لەگەڵ رووسیادا ھاوڕابووین لەسەر بانگێشتکردنی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانا و بانگێشتیان دەکەین. نکوڵی لە رۆڵ و کاریگەریی ئەمریکا ناکەین، بەڵام ئەوەی لە ئەمریکا بەتایبەت لە ئیدارەی نوێ چاوەڕێ دەکەین ئەوەیە کە دەبێت واز لە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بھێنێت. ئەگەر رێکخراوێکی تیرۆریستی داوەتی سەر مێزی گفتوگۆ بکرێت ئەوا با بەرەی نوسرە و داعشیش داوەت بکات. ئەم شتە پڕوپووچانە چییە؟ بەداخەوە سەرەڕای روونکردنەوەکانمان بەڵام ئیدارەی ئێستای ئەمریکا ھەڵەی جددیی دەکات. ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتانە کۆمەڵگەی تورکیا بەقوڵی بریندار دەکات. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکادا پەیوەندیمان بەھێز بکەین. دەمانەوێت وەک دوو وڵاتی هاوپەیمان کە متمانەیان بەیەکترە درێژە بەڕێگەکەمان بدەین و لەوبارەیەشەوە بەئومێدین. بەڵام بەداخەوە پەکەکە لەلایەن ئیدارەی ئێستاوە لە رێگەی یەپەگەوە هاوکاریی دەکرێت، بەڕوونی دەیڵێم، ئەو چەکانەی دراوەتە یەپەگە کەوتووەتە دەستی پەکەکە".
چاوشئۆغڵو ئاشکراشی کرد بەرپرسیاری ھێرشەکانی ئیستانبوڵ، قەیسەری و ئەوانەی پارساڵی ئەنقەرە لە کەمپەکانی یەپەگەوە ھاتوون و یەپەگە و پەکەکەش ھیچ جیاوازیەکیان نییە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەکردەوە جێگەی قبووڵکردن نییە کە هاوپەیمانێکی گرنگی تورکیا و هاوبەشێکی ستراتیجیمان پشتیوانیی لەو رێکخراوە تیرۆریستییانە بکات و گوتی: ''هەربۆیە یەپەگە لە ئاستانا بوونی نابێت''.