Abdullah Shukur
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایانگەیاند کە ئەردۆغان و پوتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پێشھاتەکانی سووریا و پەیوەندی ھەردوو وڵات کردووە.
راشگەیەنرا کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، تاوتوێی بە ئامانجکردنی سەربازانی تورکیا لە شارۆچکەی ئەلبابی سووریا کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات لەو ناوچەیەن و ھەروەھا باسی ھەوڵەکانی دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ قەیرانی مرۆیی لە شاری حەلەب کراوە.
ئاماژە بەوەش کرا کە ئەردۆغان پێداگری خۆی لە بەرەنگاربوونەوە دژی تیرۆر و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووەتەوە.
لە پاڵ ئەمەش ھەردوو سەرۆکەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پشتیوانی خۆیان لە قۆناغی ئاسایيبوونەوەی پەیوەندی رووسیا و تورکیا کردووەتەوە.