Sangar Hamad Azeez
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە وەرگیراون، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئهردۆغان پرسهو سەرەخۆشی ئاراستهی پوتین كردووە بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی رووسی کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێکی شاری كیمیرۆڤۆ گیانیان لەدەستدا.
هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و پوتین تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریایان کرد و بڕیاریاندرا لە ٤ی نیسانی داهاتوو کۆبوونەوەی لووتکە لە ئەنقەرە لە نێوان رووسیا و تورکیا و ئێران سەبارەت بە سووریا ئەنجامبدرێت.