Abdullah Shukur
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
غوتەی رۆژھەڵات/ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی ھێرشی رژێمی ئەسەد و پشتیوانانی لە ١٩ی شوباتەوە تا ٢٣ی ئایار، ھەزارو ٤٣٣ ھاووڵاتی سڤیل لە غوتەی رۆژھەڵات کوژراون.
بەپێی ئەو راپۆرتەی کە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە ئاکامی ھێرشی رژێمی ئەسەد و پشتیوانانی لە ١٩ی شوباتەوە تا ٢٣ی ئایار، ھەزارو ٤٣٣ ھاووڵاتی سڤیل لە غوتەی رۆژھەڵات کوژراون.، کە ٢٩١یان منداڵ و ٢٢٣یان ئافرەت بوون.
ھەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەو ماوەیەدا کۆی گشتی سێ ھەزارو ٦٠٧ سڤیل لە غوتەی رۆژھەڵات بەھۆی بۆردومانەکانەوە برینداربوون کە ٩٥٧یان منداڵ و ٧٩٠یان ئافرەت بوون.
رژێمی ئەسەد و پشتیوانانی ئەو رژێمە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی غوتەی رۆژھەڵات کە ئێستا بەشێکی لەدەستی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە، لە ١٩ی شوباتەوە بۆردومانی چڕی ناوچەکان دەکەن.
ھەر لە راپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیا لەم ماوەیەی کە باسکراوە کۆی گشتی سێ ھەزارو ٢٩٤ ھێرشی ئاسمانیان بۆ سەر غوتەی رۆژھەڵات ئەنجامداوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ھەمان ماوەدا،١٠ جار گازی ژەھراوی بەرامبەر خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا بەکارھاتووە.
لە ئەنجامی کۆبوونەوەی لایەنەکانی بە گەرەنتیدەری رووسیا، بە زۆرەملێ لە ٢٢ی ئاداری رابردوو بڕیاری گواستنەوەی خەڵکی ناوچەکانی عەین تەرما، زەمیلکا، عەربین، ھەریستا سەر بە غوتەی رۆژھەڵات خرابووە واری جێبەجێکردنەوە.