Abdullah Shukur
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
بورسا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھاوپەیمانی جمھور گوتی: "له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا به‌رده‌وامده‌بین له یه‌كخستنی هێز. وه‌كو هاوپه‌یمانیی جمهور، ریفۆرمگهلێک ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ به‌هێزكردنی دیموكراسیی توركیا".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی لە پرۆگرامێکی تایبەتی سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی لە پارێزگای بورسا پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی:"له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا به‌رده‌وامده‌بین له یه‌كخستنی هێز. وه‌كو هاوپه‌یمانیی جمهور، ریفۆرمگهلێک ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ به‌هێزكردنی دیموكراسیی توركیا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتيشی : "رێژەی وەرگرتنی سو‌و لە دابەزیندایە. لەگەڵ دابەزینی سو‌و وەرگرتن، نزمبوونەوەی رێژەی ھەڵاوسانیش بەردەوام دەبێت. جموجۆڵی بازاڕەکان زیاتر دەبێتەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە ھاووڵاتیانی کرد کە گوێ لە قسەی دەوروبەر نەگرن و گوتیشی: "ئێمە بەردەوامین لە ھاویشتنی ھەنگاوی متمانەپێکراو".