Selma Kasap,Muhammet Ali Kemal
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "تا ئەو کاتەی ئەو رۆحییەتەی رێگەی بۆ سەرکەوتنی ماڵازگرت خۆشکرد، بەپێوە بمێنێت، هیچ کەس ناتوانێت ببێتە رێگر لەبەردەم گەیشتنی وڵاتەکەمان بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ و دنیابینییەکانی ٢٠٥٣ و ٢٠٧١".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ٩٤٧ەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ١٠٧١ی ماڵازگرتەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان بەڕێزەوە یادی فەرماندەی مەزنی سەرکەوتنی ماڵازگرت، سوڵتان ئاڵپئارسلان و شەهیدەکانی کردووەتەوە رایگەیاندووە "تا ئەو کاتەی ئەو رۆحییەتەی رێگەی بۆ سەرکەوتنی ماڵازگرت خۆشکرد، بەپێوە بمێنێت، هیچ کەس ناتوانێت ببێتە رێگر لەبەردەم گەیشتنی وڵاتەکەمان بە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ و دنیابینییەکانی ٢٠٥٣ و ٢٠٧١".