Özgür Alantor
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
کاسته‌مۆنو - AA
له كارگه‌كانی دروستكردنی ده‌رگادا له شارۆچكه‌ی تۆسیا سەربە پارێزگای کاسته‌مۆنو نزیكه‌ی 100 خانمی دارتاش كار ده‌كه‌ن.
شارۆچكه‌ی تۆسیا كه له‌سه‌دا 30ی به‌رهه‌می ده‌رگای دار له توركیا به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له رۆژێكدا 12 هه‌زار ده‌رگا دروست ده‌كات، هه‌نارده بۆ 15 وڵات ده‌كات. له‌و شارۆچكه‌یه‌دا كه ده‌رگای دار به شێوه‌یه‌كی گشتیی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن.
به هۆی زۆری كارگه‌كانی دروستكردنی ده‌رگا له شارۆچكه‌كه‌دا هه‌ندێ له خانمانی ئاره‌زوومه‌ند له‌و كه‌رته‌دا كارده‌كه‌ن.
له‌و كارگانه‌دا، 100 خانم وه‌ك دارتاش شانبه‌شانی پیاوان كارده‌كه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی تۆسیا، مه‌تین ئهكشی باسی له‌وه كرد كه تۆسیا یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رگا له توركیادا.
گوتیشی: "له‌و كه‌رته‌دا هه‌لی كار بۆ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س ده‌سته‌به‌ركراوه. له نێوان ئه‌وانه‌شدا 100 خانم وه‌ك دارتاش كارده‌كه‌ن. خانمان به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه له داهاتوودا ژماره‌ی خانمانی دارتاش زیاد بكات".