Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی رێورەسمی "فەتحکردنی ئانادۆڵو، یادکردنەوەی ماڵازگرت ١٠٧١" گوتارێکی پێشکەشی هاووڵاتییان کرد.
بینالی یڵدرم گوتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه له توركیا بكه‌ن هه‌میشه وه‌ڵامی هاوشێوە وه‌رده‌گرن".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "لە تورکیای مەزندا نە هەوڵەکانی کودەتای ئابووریی، نە هەوڵە ناپاکانەکانی هاوشێوەی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز، ئەنجامی نەبووە و نابێت. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی یه‌كێتیمان ده‌ده‌ن با ئه‌وه بزانن كه هێنده به‌هێزین هه‌رگیز له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوونابن".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا راشیگەیاند "ئامۆژگاری موخاتەبەکانمان دەکەم بەوەی کە بە زووترین کات واز لەو هەڵوێستە بێ‌مانا و بێ ئاگایانە بهێنن کە ماوەیەکە گرتوویانەتە بەر و بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان هەڵوێستێکی نوێ نیشانبدەن".