Yusuf Aydın Deniz
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
به‌دلیس - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند "بیزانس (ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی) هه‌بێت، رۆحی مالازگیرتیش هه‌یه، سوپاس بۆ خوا هه‌ر ماوه. به هه‌ر نرخێك بێت وڵات ده‌پارێزین".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی یاده‌وه‌ری 1071ی فه‌تحی مالازگیرتی ئانادۆڵو له شارۆچكه‌ی ئاهڵات سەربە پارێزگای به‌دلیس دەولەت باخچه‌لی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
دەولەت باخچه‌لی گوتی: "ئه‌و تاكتیكه نامه‌ردانه‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان به‌كاریده‌هێنن تاكتیكی بیزانسه (ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی)، سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی ئۆپه‌راسیۆنی دڕه‌ندانه‌ی سیاسیی و ئابووریی تاكتیكی بیزانسه، یاریه‌كانی دراو و به‌های گۆڕینه‌وه‌ی دراو شێوازی بیزانسه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی گوتیشی: "سەرکەوتنی ماڵازگرت زۆر لەسەروو تەنها سەرکەوتنێکی سەربازییەوەیە، بەرهەمی باوەڕ، عەقڵ، پشوودرێژیی، توانای بەڕێوەبردنی ستراتجیی، پەیوەستبوون بە بەها باڵاکان و بەرهەمی ویژدان، مرۆڤایەتی، تێکەڵاوبوون و لە ئامێزگرتنی یەکترە".
هه‌روه‌ها دەولەت باخچەلی گوتی: "لە دوژمن هەڵنایەین لە دراو ناترسین. رۆحییەت و ئەزموونی هێرشبردن هێشتا لەناخی گەلی تورک‌دا زیندووە، هەستی ماڵازگرت وەک ئاڵا دەشەکێتەوە".