Mustafa Hatipoğlu
07 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2023
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لەوەتای دەسەڵاتی وڵاتمان گرتووەتە دەست لە ٢٠٠٢ەوە تاکوو ئێستا هەموو هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ بەهێزترکردنی تورکیا".
سەرکۆمار ئەردۆغان لە ٢١ەمین ساڵوەگەڕی هاتنە سەر تەختی دەسەڵاتی ئاک پارتی پەیامێکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە.
ئەردۆغان بە جەخت کردنەوە لەوەی لە ٢٠٠٢ەوە تاکوو ئێستا هەموو هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەهێزترکردنی تورکیا، دەڵێت: "خوا و گەلەکەمان دەزانێت کە لەو پێناوەدا چەند ئاستەنگی زۆرمان بڕیوون. داهاتی تاکەکەسمان لە سێ هەزار و ٦٠٠ دۆلارەوە گەیاندە ١٠ هەزار و ٦٥٠ دۆلار، هەناردەکردنی ساڵانەشمان لە ٣٦ ملیار دۆلارەوە گەیاندووەتە ٢٥٥ ملیار دۆلار. یەدەگی بانکی ناوەندییمان گەیاندووەتە ١١٥ ملیار دۆلار".
- "سەدەی تورکیا لەگەڵ گەلەکەماندا بونیاد دەنێین"
ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە بەبێ جیاوازی ناسنامەی سیاسی، مەزهەبی و رەگوڕیشەوە تەواوی ئەو هاووڵاتییانەی تورکیا رۆڵیان هەیە لەو سەرکەوتنانەدا کە بەرژەوەندی گەل و وڵات پێش هەموو شتێک دەخەن، گوتی: "لە ١٤ی ئایاردا ژمارەی ئەو سەرکەوتنانە زیاد دەکرێن کە لە میانی ٢١ ساڵی رابردوو نراون و دەست لەناو دەست لەگەڵ گەلەکەمان سەدەی تورکیا بونیاد دەنێین".