Kemal Karadağ,Muhammet Ali Kemal
18 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان بێ ئەوەی ناو بهێنێت بەڵام رووی لە دەمی لە ئەمریکا کرد و رایگەیاند: "خۆمان رادەستی ئەوانە نەکردووە و ناکەین کە لە رووکەشدا وەک هاوبەشی ستراتیژیی دەردەکەون بەڵام بە هەر هەنگاوێک کە دەیهاوێژن، ئێمە دەکەنە ئامانجی ستراتیژیی. باوەڕمان بەوە هەبووە کە ستەملێکراو رۆژێک مافی خۆی لە ستەمکار وەردەگرێتەوە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو باوەڕە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆنگرەی شەشەمی مەزنی ئاسایی ئاک پارتیدا گوتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد پارتەکەی هیچ کاتێک لە بەرەنگاریی هەڵنەهاتووە و لەپێناو پارێزگارییکردن لە خۆیدا هەرگیز دەستبەرداری دۆزەکەی و نیشتمانەکەی نەبووە و نابێت.
ئەردۆغان رەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە تورکیا گرت و رایگەیاند: "رەزامەندیمان سەبارەت بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆر رێک لەودیو سنوورەکانمانەوە نیشان نەدا و نیشان نادەین. خۆمان رادەستی ئەوانە نەکردووە و ناکەین کە لە رووکەشدا وەک هاوبەشی ستراتیژیی دەردەکەون بەڵام بە هەر هەنگاوێک کە دەیهاوێژن، ئێمە دەکەنە ئامانجی ستراتیژیی. باوەڕمان بەوە هەبووە کە ستەملێکراو رۆژێک مافی خۆی لە ستەمکار وەردەگرێتەوە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو باوەڕە. لە دانایی ئەو مێشە چکۆلەیەی کە نەمرودی زاڵمی کوشت گومانمان نەکردووە و ناکەین. هەروەک چۆن چاومان لە مافی هیچ کەس نەبووە، رێگەمان نەداوە هیچ کەسێکیش مافمان زەوت بکات و رێگەش نادەین. ئومێدەکانمان، خەونەکانمان، ئامانجەکانمان بۆ ویژدانی کەسانی دیکە جێنەهێشتووە و جێناهێڵێن. هەر سەرکەوتنێک کە بەدەستمان هێنابێت وەک دەستپێک بۆ سەرکەوتنی دوای ئەوە بینیومانە و دەبینین. هەرگیز گومانمان لە ئیسحان، لوتف، کەرەم و هاوکاریی خوای نەبووە و نابێت. ئەوەمان لە بیرنەکردووە کە کەرەستەی پڕکردنەوەی مێژوو نا بەڵکو بنیاتنەری مێژووین و لەبیری ناکەین".