Muhammet Ali Kemal
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''لە ئێستادا هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە، فەتحوڵڵاچی، پەیەدە، داعش و یەپەگە، ئەمانە هەر پێنجیان بە رێگەی ناڕاستەوخۆ لە زۆر شوێن وەک یەک وان و توانای ئەوەیان هەیە دژی کۆماری تورکیا هەنگاوی هاوبەش بنێن. بەڵام بە گشتیی وەک ئەوە وایە کە لە مەیدانەکەدا ئەرکەکانیان دابەش کردبێت. ئێمە ئەمەمان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا زۆر بە روون و ئاشکرا بینی. لە زۆرێک لە رووداوەکانی دیکەدا دەیبینین. لەو لێدوانانەشدا کە دەیدەن، جار جار خۆیان لەو بارەیەوە بەدەستەوە دەدەن''.
بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزای مەکسیکیدا بڵاوبوویەوە.
ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەم کودەتایە هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەکەوە هەیە یان نا، ئەردۆغان رایگەیاند:
لە ئێستادا هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە، فەتحوڵڵاچی، پەیەدە، داعش و یەپەگە، ئەمانە هەر پێنجیان بە رێگەی ناڕاستەوخۆ لە زۆر شوێن وەک یەک وان و توانای ئەوەیان هەیە دژی کۆماری تورکیا هەنگاوی هاوبەش بنێن. بەڵام بە گشتیی وەک ئەوە وایە کە لە مەیدانەکەدا ئەرکەکانیان دابەش کردبێت. ئێمە ئەمەمان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا زۆر بە روون و ئاشکرا بینی. لە زۆرێک لە رووداوەکانی دیکەدا دەیبینین. لەو لێدوانانەشدا کە دەیدەن، جار جار خۆیان لەو بارەیەوە بەدەستەوە دەدەن. هەڵوێستی جدی ئێمە ئەمانەی بەتەواوەتی رووخاندووە. بەڵام ئێمە بە خۆڕاگرییەوە بەرەنگاریان دەبینەوە و بەردەوام دەبین. بۆ نموونە فەتحوڵڵا لە پێنسیلڤانیاوە لێدوانێک دەدات، لە لێدوانەکەدا دەڵێت چی؟ دەڵێت 'کۆماری تورکیا هاوکاریی داعش دەکات'. سەرنج بدەن لەو کاتەدا ئەو دەکەوێتە پێگەیەکی دیکەوە. لە کاتێکدا ئێمە لە جەنگێکی جدیداین لەگەڵ داعشدا لە ئێستادا، ئەوەی کە ئەو ئێمە وەک وڵاتێکی هاوکاری داعش نیشان دەدات، لەو رووەوە زۆر گرنگە کە پێگەکەی خۆی کوێیە. خودی خۆم بە بەڕێز ئۆبامام گوت 'ئێوە باسی ناردنی چەک بۆ کۆبانی دەکەن، تکایە هاوکاری لە رووی چەکەوە مەنێرن بۆ ئەوێ، ئەو چەکەی ئێوە دەنێرن ئەگەر نیوەی بۆ پەیەدە و یەپەگە بڕوات، ئەوا نیوەی دیکەی بۆ داعش دەچێت'. وا نیشاندەدرێت ئەوان گوایە دژی یەک دەجەنگن. هەربۆیە نیوەی چەکەکان بۆ داعش و نیوەی بۆ یەپەگە رۆیشتووە. ئێمە دەسەڵاتێکین کە ئەمەمان روون کردووەتەوە''.