Kosar OSMAN
27 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنەکانی سووریا گوتی :"ئەگەر رێکخراوی تیرۆرستیی پەیەدە بانگێشتی کۆبوونەوەکە بکرێت ئێمە وەک تورکیا بایکۆتی دیدارەکانی جنێڤ دەکەین."
چاوشئۆغڵو کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکدا گەیشتبووە شاری ستراسبورگ بۆ تەلەڤزیۆنی NTV بەمشێوەیە دوا :"بێگومان لە ئەگەری بانگێشتکرانی رێکخراوی تیرۆرستی پەیەدە ئێمە کۆبوونەوەکە بایکۆت دەکەین. ئەگەر لە شوێنیتر دیداریان لەگەڵ سازدەدەن، یان کارێکیتر دەکەن ئەوە جیایە. بەڵام نابێت پەیەدە یەکێک بێت لە بەشداربووانی جنێڤ. چونکە ناکرێ رێکخراوی تیرۆرستی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکات."
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها گوتی ئۆپۆزیسیۆنیش بە هیچ شێوەیەک ئەمەی قەبوڵ نییە.
بە بڕوای چاوشئۆغڵو پەیەدە بە بەشداریکردنی لەو کۆبوونەوەیەدا کاریگەریی خراپ لەسەر ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دروست دەکات.