Kosar OSMAN
27 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2016
دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو روونکردنەوەی لەسەر گۆڕانی ناوەندی پارێزگاکانی هەکاری و شرنەخ دا، لێرەو لەوێ کاردانەوەی جۆرا و جۆر بوونە جێی باس.
لە پارێزگای هەکاری رێگرییەکی زۆر لە گۆڕانی ناوەندی پارێزگاکە هەیە و کەمپینێکی کۆکردنەوەی واژوو لەمبارەوە دەستیپێکراوە.
گرووپێک لە خەڵکی ئەو پارێزگایە لە بەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوە و بە دروشمەکانی "هەکاری پردی برایەتی و ئاشتەواییە، ئەم پردە مەپچڕێنن" ، "دەستکاریی مێژوو و شارەکەم مەکە" ، "ئاشتبوونەوەمان دەوێ نەوەک گواستنەوە" ، "من شارەکەمم خۆشدەوێ" ناڕەزایی خۆیانیان دەربڕی.
تاهیرخان تاش کە وەک نوێنەری خۆپیشاندەران دەرکەوت و روونکردنەوەی دا و گوتی: "لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نەبووە شارێکی مێژوویی هەوڵی خاپوورکرانی بۆ بدرێت. بە گواستنەوەی ناوەندی پارێزگاکە چەندین شوێنەواری هەزار ساڵە لەناودەچێت. هەروەها ناوچەکە تووشی گرفتی ئابووریی سەخت دەبێت. چونکە سەدا 70ی کاسبکاران دوکانەکانیان دادەخەن. هەروەها بەشێکی زۆری ئەم خەڵکە ناچار دەین کۆچ بکەن. ئەگەر حکوومەت ئەم کارە بکات هەکاری دەچێتە ئاستی گەڕەکێکی گەڤەڕ. بڕیارێکی لەمجۆرە دیموکراسیانە نییە. رێ نادەین مێژوو و شارستانیەتی ئێمە لەناوبچێت".