Selami Küçükoğlu
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
پێشبینی ده‌كرێت بارانی به‌لێزمه له ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس و ئه‌رده‌خان ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، كه ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتیی نیمچه هه‌وراوی ده‌بێت.
له دوای نیوهڕۆیشهوه باران به شێوه‌ی ناوه ناوه له ناوچه‌كه‌دا ده‌بارێت و هه‌وره‌بروسكه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت. پێشبینی ده‌كرێت بارانێكی به‌لێزمه له ئه‌رزه‌ڕۆم و به‌شی باكووری قه‌رس و ده‌وروبه‌ری ئه‌رده‌خان ببارێت.
پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رز ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: ئیدر ٢٩ پله، ئاگری و ئه‌رزنجان ٢٤ پله، قه‌رس ٢٠، پله ئه‌رزه‌ڕۆم ١٩ پله و ئه‌رده‌خان ١٧ پله.