Çiğdem Alyanak,Gökhan Yılmaz
30 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌نجامدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له پاڵ په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كاندا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان و مێركڵ هەروەها پێشهاته‌كانی سووریا و جموجۆڵی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌ورووپا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریان تاوتوێكردووه.
هه‌ردوو سه‌ركرده هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به چاودێریكردنی قۆناغی دوای ئه‌نجامی لووتكه‌ی ئیستانبوڵ و بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا.