Sinan Uslu
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند کە له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، یڵدرم و عه‌بادی تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، یڵدرم جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نزیك و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراقی دۆست و دراوسێ كردووەتەوە و هەروەها چاوه‌ڕوانی توركیاش خراوه‌ته‌ڕوو له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له به‌رامبه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی دراوسێیه‌تیدا هاوشێوه‌ی سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا.
هه‌روه‌ها له پهیوهندییهكەدا هه‌ردوولا سەبارەت بە هه‌ماهه‌نگی جددی له‌باره‌ی بواری وزه‌ی هه‌ردوو وڵات و ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئابووری دواون.