Abdullah Shukur
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له سه‌رچاوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وه‌رگیراون، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانى سووریا به تایبه‌تى ئیدلب و عه‌فرین كراوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پوتیندا جه‌خت له‌سه‌ر هاریكاریی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌نگاونان به هه‌ماهه‌نگیی كرایه‌وه.
هاوکات هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه لەبارەی پرۆسەی دروستکردنی خاڵی نوێی چاودێری لە ناوچەکانی داماڵراو لە پێکدادانەکان لە ئیدلیب دوان.
دواجار هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى نزیك له پرسه‌كانى ناوچه‌یى و په‌یوه‌ندى هه‌ردوو وڵات كردووه‌ته‌وه.