Kemal Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "مسته‌فا كه‌مال كه له‌گه‌ڵ متمانه‌ی بێ‌سنوور به گه‌له‌كه‌ی و به‌بیروباوه‌ڕه‌وه ئه‌و رێگا سه‌خته‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر، گه‌له‌كه‌مانی له‌چوارده‌وری ئایدیاڵێكی یه‌كگرتوو كۆكردووه‌ته‌وه و خه‌باتی سهربهخۆییمانی به دامه‌زراندنی كۆماره‌كه‌مان گه‌یاندووه‌ته ئه‌نجام".
ئه‌ردۆغان له‌په‌یامێكیدا كه به‌بۆنه‌ی 80یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی،"به‌ڕێزه‌وه یادی ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی دامه‌زرێنه‌ری كۆماره‌كه‌مان مسته‌فا كه‌مال ده‌كه‌مه‌وه".
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌تاتورك سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ركه‌وتوو بووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه بێ ماندووبوون و بێ وچان له‌پێناو خاوه‌ندارێتی له ئیراده‌ی گه‌ل، به‌هێزكردنی دیموكراسی و ئامانجه‌كانی 2023دا تێده‌كۆشێت و له‌هه‌موو كاتێك زیاتر به‌ئومێده‌وه ته‌ماشای ئامانجه‌كان ده‌كات.