Şükrü Gündüz,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
دیاربه‌كر - AA
وه‌رزی پایز كه‌شێكی ره‌نگاوره‌نگی بۆ دیاربه‌كر هێناوه.
ده‌وروبه‌ری دیاربه‌كر به ره‌نگه‌كانی زه‌رد، سه‌وز و سوور خه‌مڵیوه و جوانییه‌كی تایبه‌تی به سروشتی ناوچه‌كه به‌خشیوه. وه‌رینی گه‌ڵای دره‌خته‌كان له‌سنووری شارۆچكه‌كانی دیجله و خانی، دیمه‌نێكی تایبه‌تی پایزی هه‌یه.
مه‌همه‌ت ره‌مه‌زان چنار كه دانیشتووی گوندی دهیرمهنلیی سه‌ربه شارۆچكه‌ی دیجله‌یه رایگه‌یاند، بژێویی ژیانیان له كشتوكاڵ ده‌ستده‌كه‌وێت و له‌پاییزدا كه كاره‌كانیان ته‌واوبووه، چێژ له جوانییه‌كانی سروشتی ناوچه‌كه‌یان ده‌بینن.
چنار باسی له جوانیی گونده‌كانیان كرد له پاییزدا و گوتی،
"گه‌ڵاكان ره‌نگاوڕه‌نگ ده‌بن. دیمه‌نێكی جوانی پاییزی لێده‌كه‌وێته‌وه. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كه‌مان بۆ بینینی ئه‌و جوانییانه ده‌چنه به‌رزاییه‌كان له‌پاییزدا. وێنه‌ی دیمه‌نه جوانه‌كان ده‌گرین و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه".