Muhammed Boztepe,123
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی هێرشی تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه به هاوه‌ن و دۆشكه و مووشه‌ك بۆسه‌ر سه‌رێ كانی كه ده‌كه‌وێته سنووری ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كارمه‌ندێكی سه‌ربازی توركیا گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌یش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند، تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه به هاوه‌ن و دۆشكه و مووشه‌ك هێرشیانكردۆته سه‌ر سه‌رێ كانی و له ئاكامدا كارمه‌ندێكی سه‌ربازی گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌یش برینداربوون كه ئه‌ركی چاودێری و پشكنینیان ئه‌نجام ده‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگریی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له میانی به‌رگریکردنی ره‌وادا به‌رپه‌رچی تیرۆریستان دراوه‌ته‌وه و دوای دیاریكردنی ئامانجه‌كانیان، خاپوور كراون.