Mehmet Tosun
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 هێرش و ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی كه زۆربه‌یان به هاوه‌ن و مووشه‌كی دژه تانك ئه‌نجامدراو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانیاری له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له كاتێكدا سوپای توركیا ته‌واو پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام كراوه، تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه به‌رده‌وامن له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی. له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تیرۆریستان 11 هێرش و ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی كه زۆربه‌یان به هاوه‌ن و مووشه‌كی دژه تانك ئه‌نجامدراو".