İsmail Çimen,Coşkun Ergül
25 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌یه‌ك یاسا و بڕیار كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌چوارچێوه‌ی هه‌مواری نوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه په‌سه‌ند كران و بوونه یاسا.
به‌پێی ئه‌و یاسا ههمواركراوانه، پارێزگار ده‌توانێت له‌كات و شوێنی دیاریكراودا هاتووچۆی خه‌ڵكی و ئوتومبێل رێكبخات و سنوورداری بكات و ده‌توانێت هه‌موو جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی مۆڵهتداریش له كات و شوێنی دیاریكراودا قه‌ده‌غه بكات.
به‌پێی یه‌كیك له مادده‌كان له‌ژێر ناونیشانی "پشكنین به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن"، به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سوپا، به‌ئامانجی رێگریكردن له تاوان، ده‌كرێت له‌ناوچه سه‌ربازییه‌كاندا پشكنین بۆ كه‌سه‌كان، ئوتومبێل و نێو كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانیش ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێی هه‌مواری یاسای رێپێوان و خۆپیشاندان، پێویسته رێڕه‌و و شوێنی گردبوونه‌وه و رێپێوانه‌كان دیاربێت و كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان.
مادده‌ی كاتی بۆ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر زیاد ده‌كرێت.
به‌وپێیه ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌چنه چوارچێوه‌ی تیرۆره‌وه، جگه له‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه بۆ هێشتنه‌وه تا كه‌سه‌كه ده‌برێته به‌رده‌م نزیكترین دادگا كه 48 كاتژمێره، بێ ره‌چاوكردنی جۆری تاوانه‌كه‌ی، ده‌بێت له چوار رۆژ تێنه‌په‌ڕێت.
له‌ئه‌گه‌ری كه‌میی به‌ڵگه و ناته‌واوی دۆسیه‌كه‌یدا، ته‌نها دوو جار ده‌كرێت ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری درێژبكرێته‌وه.
هه‌مواره‌كان ئه‌مانه و چه‌ندین یاسای دیكه له‌خۆده‌گرن.